سمارت تریدر عراق

بانکەکانی ئەمریکا چاوەرێی ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیەن

بریارە بانکی فیدراڵی ئەمریکا ئەمشەو کاتژمێر 11:30 بەکاتی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی فشاری بانک (bank stress test) بۆ ساڵی 2022 بڵاوبکاتەوە کە ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر بنەمای ڕێساکانی دۆد-فرانک لەدوای قەیرانی دارایی جیهانی دانراوە. لەم تاقیکردنەوەیەدا 34 بانکی ئەمریکی کە سەروەت و سامانەکانیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە بە زنجیرەیەک سیناریۆی توندی ئابوری گریمانەیی دا دەرۆن ، بۆ دڵنیابوون لەوەی باڵانسەکانیان دەتوانێت بەرگەی دابەزینی گریمانەیی بگرێت. ئەنجامەکان بە تایبەتی سەرنج دەخەنە سەر فشار لەسەر بازرگانی بازاڕەکانی خانووبەرە و قەرزی کۆمپانیاکان ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسی گەشەسەندنی داروخانی ئابوری نزیک بووەتەوە. پشکنینی تەندروستی ساڵانە قەبارەی پێویستی "سەرمایەی یەدەگ"ی هەر بانکێک دیاری دەکات، کە ئاماژەیە بۆ ئەو برە سەرمایە زیادەی کە بانکێک لایدەدات لەسەرو ئەو برە یاساییەی داواکراوە بۆ ئەنجامدانی کاروباری ڕۆژانە. هەروەها تاقیکردنەوەکان دیاری دەکەن کە تاچەندێک بانکەکان دەتوانن سەرمایە بۆ خاوەن پشکەکان لە شێوەی دوبارە کرینەوەی پشکەکان یاخود دابەشکردنی پاداشتەکان بگەرێننەوە (کە پێشبینی دەکرێت دووشەممەی 27/6 ڕابگەیەنرێت). ڕەنگە تاقیکردنەوەی ئەمساڵ قورستر بێت چونکە بنچینەی ئابووری ڕاستەقینە تەندروستترە و بەرزبوونەوەی بێکاری یان دابەزینی بەرهەمی ناوخۆیی روونتر هەستی پێدەکرێت. لەگەڵ ئەوەدا چاوەڕوان دەکرێت هەموو بانکەکان لەم تاقیکردنەوە دەربچن بەڵام دەتوانرێت پێیان بوترێت کەمێک سەرمایەی زیاتر لە ساڵی ڕابردوو تەرخان بکەن. http://t.me/SmartTrader_Public