بەپێی راپۆرتێکی میدیای ئەمریکا بەناوی PBS کە کاتژمێرێک لەمەوپێش بڵاوکرایەوە دەریدەخات کە بە پێی ووتەی سێ بەرپرسی فەرمی لە دیپ ستەیتی ئەمریکا پوتین بریاری داگیرکردنی ئۆکرانیای داوە و ئەم پلانەشی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی دا باسکردووە، هەروەها باس لەوەدەکرێت کە داگیرکردنەکە لە هەفتەی داهاتووە وە دەستپێدەکات.
هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پلانی داگیرکردنەکە بەم شێوەیە دەبێت " بە هەڵمەتێکی ترسناک و خوێناوی دەستپێدەکات کە دوو رۆژ دەست بە بۆمبارانکردن و جەنگی ئەلیکترۆنی دەکرێت و دواتر پلانی داگیرکردنەکە بە ئامانجی داگیرکردنی ئۆکرانیا و گۆرینی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا کۆتایی پێدەهێنرێت".
ئەم هەواڵە بووەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیک 96$ و نرخی نەوتی تەکساس بۆ نزیک 95$ و هەروەها نرخی ئۆنسەیەک ئاڵتون بۆ ئاستی 1861$ بەرزکردەوە و هەروەها بووەهۆی دابەزینی نرخی روبڵی رووسی و بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار.
http://t.me/SmartTrader_Public