Smart Trader Iraq

قازانجی سەر بۆندەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

دوای بڵاوکردنەوەی داتاکانی هەڵاوسان لەناوچەی یۆرۆ لە ئەڵمانیا ، ئیتاڵیا ، فەرەنسا و ئیسپانیا کە دەرکەوت دووبارە هەڵاوسان بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیوە لە مانگی پێنج دا و بەوەش پێشبینیەکان زیاتربوون بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود بەشێوەیەکی خێراتر و وایکرد قازانجی سەر بۆندەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ تەمەن 10 ساڵ گەشتە ئاستی %1.07 و نزیکدەبێتەوە لەبەرزترین ئاستی لە هەشت ساڵی رابردوودا لە ئاستی %1.2 دوای ئەوەی لەمانگی نۆی مانگی پێنج دا گەشتە ئەو ئاستە. شایەنی باسە پێنوێنی بەکاربەران لەناوچەی یۆرۆ بۆ مانگی پێنج گەشتە %8.1 و ئەم رێژەیە لەمانگی چواردا %7.4 و پێشبینی دەکرا بگاتە ئاستی %7.7 بەڵام زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی بوو. t.me/SmartTrader_Public