Smart Trader Iraq

نرخی تومەن نزمترین ئاستی لەبەرامبەر دۆلار و یۆرۆدا تۆمارکرد

لەمامەڵەکانی رۆژی یەک شەممەدا نرخی تومەنی ئێرانی نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکرد و لەمساڵدا بەرێژەی %40 بەهاکەی لەدەستداوە. رۆژی یەک شەممە لە بازاری کراوەی تاران نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەر تومەن بە بری 350 تومەن بەرزبووەوە و نرخی فرۆشی تمەن گەشتە 37,370 و بەردەوامە لە دابەزین کە لەسەرەتای ئەمساڵدا نرخی فرۆشتن لە ئاستی 26,300 تومەن بوو. هەروەها نرخی فرۆشی یۆرۆ بەرامبەر تومەن بۆ ئاستی 39,415 تومەن بەرزبووەوە کەئەمەش ئاستێکی مێژووییە لە دابەزینی تومەن لە بازاری تاران. لەهەمان کاتدا نرخی تومەن بەرامبەر لیرەی تورکی بۆ ئاستی 2000 تومەن و بەرامبەر دراوی ئەفغانی بۆ ئاستی 425 تومەن دابەزی. شایەنی باسە ئەم دابەزینەی تومەن بۆ هەڵپەساردنی دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێران و خۆپیشاندانە بەردەوامەکان و سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بۆسەر ئێران دەگەرێتەوە. t.me/SmartTrader_Public